شارەکانی عێراق نیوە کوڵانن
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند پلەی گەرمی شارەکانی عێراق بەرزدەبنەوە بۆ نیوە کوڵان. کەشناسی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند ئەم چەند ڕۆژە فێنکی دەکات.
ساڵانە لە وەرزی هاویندا لەبەشێکی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 بەرز دەبنەوە بەو هۆیەوە پشوو ڕادەگەیەنرێت.
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و بەیانی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
لەلاین خۆشیەوە، دەستەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای عێراق دەڵێت: لەچەند ڕۆژی ئایندە پلەکانی گەرمای چەند شارێک بۆ نیوەکوڵان واتا 50 پلە بەرز دەبنەوە.
پلەکانی گەرمی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەمجۆرە دەبێت و بەیانی پلەیەک لەهەموو شارەکان دادەبەزێت:
هەولێر : 43
سلێمانی :41
دهۆک 42
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 43
زاخۆ :43
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 45