بەرپرسێکی سەربازی ئێران سەبارەت بە هەواڵێکی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ڕوونکردنەوە دەدات

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی سەربازی ئێران سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە،کە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پێشنیازیکردووە ئەو ناوچانە بکرێتە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئیسڕائیلەوە هەیە لە کۆماری ئازەربایجان یان کوردستانی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی ئابی 2024، سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە بغداد الیومی ڕاگەیاند، ئەوەی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی هەینی ڕابردوو بڵاویکردەوە، كە گوایە “سوپای پاسداران بەرەو هێرشی مووشەکی بۆ سەر تەلئەبیب پاڵدەنێت، بەڵام مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پێشنیاری کرد، کە ئەو ناوەندانە بکرێتە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئیسڕائیلەوە هەیە لە کۆماری ئازەربایجان یان کوردستانی عێراق و ئاگادارکردنەوەی ئەو وڵاتانە پێش هێرشەکە” هەموو ئەو زانیارییانە ناڕاستن.

سەرچاوەکە باسیلەوەشکردووە، تیرۆرکردنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس (ئیسماعیل هەنییە)، بەشێوەیەکی دوور لە عێراق (هەرێمی کوردستان) یان کۆماری ئازەربایجان، کە دراوسێی ئێرانە ئەنجامدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار