هەواڵگری عێراق دوو كچی ئێزدی ڕزگار دەكەن
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو كچەكە یەكێكیان تەمەنی 10 ساڵە و تەمەنی چەند مانگێك بووە داعش ڕفاندوویەتی وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ڕفاندنیان لە لایەن داعشەوە، دوو كچی ئێزدی لە سووریاوە گەڕێنرانەوە شنگال.
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بە هەماهەنگی پاسەوانی سنوور هەواڵگری نیشتیمانی عێراق توانی دوو كچە ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بكات كە لە شنگال ڕفێنرابوون.
ڕێكخراوی داعش لە ئابی 2014دا، هێرشی كردە سەر شنگاڵ و هەزاران ئێزدی لە هەردوو ڕەگەز جینۆساید و زیندە بەچاڵكرد و بەشێكیشیان بۆ سووریا ڕفاند.
دوو كچە ئێزدییە ڕزگار كراوەكان ناویان ( خوناڤ و تەواف) ە كە تەمەنی یەكێكیان 10 ساڵە و ئەوی دیكەش 23 ساڵە و لە ناوچەی گرشینی ئیدارەی زاخۆ بەكەسوكاریان شاد كرانەوە.
بەپێی زانیارییەكان كچەكە ئازادكراوەكان خەڵكی گوندی كۆجۆن لە شنگال. تا ئێستا سێ هەزار و 581 كچ و ژنانی ئێزدی ڕزگار كراون و دوو هەزار و 259 كچ و ژنی دیكەیش ماون ڕزگار بكرێن.