دەسپاکی هەرێم: نابێت هیچ كاندیدێک لەسەر گەندەڵی زیندانی کرابێت
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای مەرجەكانی خۆ کاندید کردن كە كۆمسیۆن دیاری كردووە، نابێ كاندید زیندانی كرابێت واتا (حوكم) درابێت لەسەر تاوانەكانی گەندەڵی.
سەرخێڵ هاشم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بنەمای مەرجەكانی خۆ کاندیدکردن كۆمسیۆن بۆ میدیاکان دەدوێت.
سەرخێڵ هاشم ڕایگەیاند، لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، دوای ئەوەی بەشی دووەمی ناوی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە دەست گەیشت و لەسەر بنەمای مەرجەكانی خۆ کاندیدکردن كە كۆمسیۆن دیاری كردووە، نابێ كاندید زیندانی كرابێت واتا (حوكم) درابێت لەسەر یەكێك لە تاوانەكانی گەندەڵی.
دەشڵێت: ئەمڕۆ دەستەی دەسپاكی هەرێم وردبینی لە لیستی دووەمی ناوی کاندیدەكان تەواو كردووە و بە نووسراوی فەرمی رەوانەی کۆمیسیۆنی كردووە، بەو پێیەیش وردبینی دەسپاكی لە كۆی ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردن بە كۆتا هات.
جێگای ئاماژەیە، ٢٠-١٠-٢٠٢٤ بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرەشتی هەڵبژاردنەكە دەكات و لە ئێستاشدا بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.