لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی كۆدەبێتەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە عێراق كۆمەڵە كێشەی دارایی سەریانهەڵداوە و ئەمەش لیژنەی دارایی پەرلەمانی هێناوەتە سەر هێڵ، لیژنەكە میوانداریی وەزیری دارایی، نەوت و پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوەندیی دەكات.

ئەمڕۆ 13ی ئابی 2024 ، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی هەر یەك لە وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و سەرۆكی بانكی ناوەندیی دەكات، لەبارەی كۆمەڵە پرسێكی دارایی و لەوانەش پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

دەنگۆی كەمبوونەوەی پارەی نەختینە لە عێراق و دزین و بەقاچاخبردنی پارە، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دەبن.

بەوتەی لیژنەی دارایی، وەزارەتەكانی عێراق دوانەكەوتوون لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرەكانیان، بەڵام ڕەنگە مەترسیی دواكەوتنی هەبێت لە داهاتوودا بۆیە ئەم پرسەش لە كۆبوونەوەكە باس دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار