مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ پارێزگاری كەركووك دەركرا
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك دەركرد.
نووسراوی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تایبەت بە هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها وەك پارێزگار، گەیشتتە سەرۆكایەتیی كۆمار و ئێستا سەرۆككۆماری عێراق مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی دەركرد.
دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، شەوی 10ی ئاب لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە كۆی 16 ئەندام كۆبووەوە، تێیدا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵبژارد و ڕێبوار تەها لە پشكی یەكێتی بە پارێزگار هەڵبژێردرا.
سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها پارێزگاری هەڵبژێردراوی كەركووك كردووە و مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی وەك پارێزگاری كەركووك ڕادەستكردووە.