دوو ڕۆژی دیكە بەغدا پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت
3 مانگ لەمەوپێش
هاولاتی
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بۆ هاوڵاتی: وردبینی هێزە ئەمنییەكان تەواو نەبووە وەزارەتی دارایی عێراق ئەم پێنجشەممەیە دەست بە ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام مووچەی هێزە ئەمنییەكانی لەگەڵ نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەك لەنێوان لیژنەی دارایی، بانكی ناوەندی، وەزیرانی دارایی و پلاندانان لەبارەی مووچە و چەند پرسێكی دارایی لە بەغدا بەڕێوەچووە.
بەوتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتی "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە ئەم پێنجشەممەیە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكەن".
لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش تەیف سامی بە پەرلەمانتارانی وتووە؛ تاوەكو ئێستا وردبینی تەواو نەبووە".
بابهتی پهیوهندیدار