ڕێبوار تەها لە دادگای کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ ڕێبوار تەها لە دادگای کەرکووک وەک پارێزگاری نوێ سوێندی یاسایی خوارد و دواتریش لە دیوانی پارێزگای کەرکووک دەستبەکاربوو.
دوێنێ د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک کرد و مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێبوار تەها چووەتە دادگای کەرکووک و لەبەردەم دادوەر سوێندی یاسایی خواردووە، ئەوەش وەک ڕێکارێکی تەواوکاری بۆ دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی، دوای ئەوەی دوێنێ مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرا.
دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها ڕووبەڕووی ناڕەزایی تورکمانەکان و بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبی بووەتەوە، هاوکات پارتیش دەڵێت، کۆبوونەوەی هەڵبژارنی پارێزگاری کەرکووک یاسایی نەبووە.
بابهتی پهیوهندیدار