دادگای کەرخ دادگاییكردنی تۆمەتباری سەرەكیی دزیی سەدەی دواخست
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگایکردنی نور زوهەیر تۆمەتباری سەرەکی دزی سەدە دواخرا بۆ 27ی ئاب.
ئەمڕۆ چوارشەممە،14ی ئابی 2014، میدیا عێراقییەكان سەبارەت بە هۆكاری دواخستنی دادگاییكردنی نور زوهەیر تۆمەتباری سەرەكی دزی سەدە ڕایانگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتیی دادگای پێداچوونەوەی كەرخ – بەغدا دادگاییكردنی تۆمەتبار (نور زوهەیر) بەپێی ماددەی 331 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی تۆمەتباری سەرەكی دادگایی كردنەكە دواخرا بۆ 27ی ئاب.
پێشتر نور زوهەیر بە بارمتەی یاسایی تا کاتی دادگاییکردنی ئازادکرابوو
بەپێی دوایین زانیاریی ئەو پارەیەی لە تاوانەکەدا دزراوە، زیاتر لە شەش ترلیۆن دینارە و تەنها بڕێكی کەمی گەڕێنراوەتەوە.
تا ئێستا نزیکەی 30 کەس لەو تاوانەوە تێوەگلاون، بەڵام تەنها چەند کەسێکی کەمیان دەستگیرکراون.
جێگەی ئاماژەیە، نور زوهەیر، بە تۆمەتباری سەرەكی بردنی پارەی باجەكان دادەنرێت، كە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2022 ئاشكرا كرا.