وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئەنقەرە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فواد حسێن, وەزیری دەرەوەی عێراق، بەسەرۆكایەتیکردنی وەفدێكی باڵا گەیشتە تورکیا و ڕێبەر ئەحمەد, وەزیری ناوخۆی هەرێم و فالح فەیاز, سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵە.

فواد حسێن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، گەیشتینە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێكی گرنگ.

دەشڵێت، دیدارمان لەگەڵ هاوڕێم هاكان فیدان, وەزیری دەرەوەی توركیا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەكانماندا تاوتوێی ژمارەیەك پرسی جێی بایەخی هاوبەش دەكەین, لەسەرویانەوە لایەنی ئەمنیی و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و وێڕای پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی لە بەرژەوەندی هەردوولا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار