لیژنەی دارایی عێراق بۆ وردبینى لە لیستى مووچە و خەرجی و داهات دێتە هەرێمی کوردستان
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جارێکی دیکە دیوانى چاودێرى دارایی عێراق لیژنە بۆ وردبینى لە لیستى مووچە و خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان دەنیرێت.
ئەمڕۆ هەینی 16ی ئابی 2024، سۆران عومەر، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، "سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایی عێراق لە رۆژى 14ـى ئەم مانگە بەفەرمانێکى ژمارە 21 هەزار و 787، بڕیاریداوە بە ناردنى لیژنەیەکى 15 کەسى بۆ هەرێمى کوردستان".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، "لیژنەکە وردبینی لە خەرجى و داهات و لیستەکانى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکات".
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرەتاى ئەم مانگەى سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایى عێراق رایگەیاندبوو، وردبینى تەواو بووە و چیتر وردبینى پێویست نییە.
بابهتی پهیوهندیدار