هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ڕاگەیاند
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی، 16ی ئابی 2024، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی دوو گەریلا کە لە زاپ شەهید بوون ڕاگەیاند.
هەپەگە دەڵێت، ئەندامی فەرماندەیی گواستنەوە و ئیدارەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کۆنسەی فەرمانداری هەپەگە و هەڤاڵانمان ئالان ملازگر و دکتۆر سارا تۆلهەلدان لە 21ی حوزەیرانی 2024ی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدای زاپ لە چالاکی هێرشی فیدای لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە زاپ کە سوپای تورکیای داگیرکەر لە 24ی نیسانی 2021ەوە بە ئاستێکی زۆر بەرفراوان، وە لە 14ی نیسانی 222ش لەسەر هەمان بنەمای داگیرکاری بەرفراوان هێرشی کرد، بۆیە لەو قۆناغەدا یەكێک لە هەرە بەرخۆدانە مێژوویەکان بەڕێوەدەچێت، لە قۆناغی بەرخۆدانی چیای ڕەش، شەهید شاهین، چلۆی بچوک، شاخی جەهەنم، ئەشکەوتی برینداران، کورەژارۆ، کارکەر، وەرخەلی، کۆرکەر، چەمچۆ، سیدا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی بەهار داستانی مێژووی تێدا نووسرایەوە، ئەم گۆڕەپانانە کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیویست لەماوەی چەند هەفتەیەکدا داگیری بکات، لە پای بەرخۆدانی مێژووییەوە کە ماوەی 3 ساڵە بەردەوامە، هەرێمی زاپ بووە بە قەڵای بەرخۆدان کە ناتوانرێت داگیربکرێت.
هەپەگە باسلەوەشدەکات، فەرماندەی قارەمانی فیدای ئاپۆی ئالان ملازگر و ژنە قارەمانی کورد دکتۆر سارا تۆڵهەلدان لە 21ی حوزەیرانی 2024دا بۆ پاراستنی هەڤاڵانیان گیانی خۆیان کرد بە سەنگەری بەرگری و لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکی هێرشی فیداییان کرد، بە ڕۆحی گەورەی فیداییەوە هێرشییان کردە سەر بارەگاکانی سوپای تورکیای داگیرکەر و گورزی کەمەرشكێنیان لە بارەگای داگیرکەران وەشاند و گەیشتن بە ئاستی شەهادەت.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل لە کۆتای ڕاگەندراوەکەدا دەڵێن، هەڤاڵانمان ئالان و سارا بە بەرخۆدانی ڕەسەن و چالاکی فیداکارییانەوە بۆ هەمیشە دەبنە رێبەری ئێمە، بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە خاوەنداری لە یادکردنەوەیان بکەین و هەمیشە بەزیندووی ڕایگرین، تێکۆشانیان بڵند بکەین، ئامانجەکانیان بەسەر بخەین، تۆڵەکردنەوە و بەرخۆدانی مێژووییان بکەین بە پاساوی سەرکەوتنێکی گەورە، بە دڵنیاییەوە هەڵوێست و بەرخۆدانی بە شکۆی ئالان و ساراکان سەردەکەوێت، لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزی ئالان و سارا و گەلی وڵاتپاریزمان دەرەبڕین.
هەپەگە ناسنامەی هەردوو شەهیدی بەم شێوەیە خستۆتەڕوو:
ناسناو: سارا تۆڵهەلدان
ناوی پاشناو: لەیلا ئایکوت شوێنی
لە دایک بوون: ئەدەنە
ناوی دایک و باوک: گەورێ- عەزیز
شوێن و کاتی شەهید بوون: 21ی حوزەیرانی 2024/زاپ.
ناسناو: ئالان ملازگر
ناوی پاشناو: ئەندەر بودانجەر
شوێنی لەدایکبوون: موش
ناوی دایک و باوک: خەزال- نوسرەت
شوێن و کاتی شەهید بوون: 21ی حوزەیرانی 2024/زاپ.