عێراق دژی ئاوڵەی مەیموون ڕێكار دەگرێتەبەر
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستیی عێراق تیمی پزیشکی لە هەموو پارێزگا و فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان بڵاوە پێدەکات، ئەویش بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون.
نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون لە بەشێکی زۆر وڵاتان بڵاوبووەتەوە و مەترسیی بڵاوبوونەوەی لە عێراق هەیە.
ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتیی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: ڕێکاری خۆپارێزییمان لە هەموو پارێزگاکان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی هەر حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون.
وتیشی: تیمی پزیشکی لە دەروازە سنووری و فڕۆکەخانەکان جێگیرکراون لەپێناو دڵنیابوون لە پێشتر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندبوو"هیچ تووشبوویەک بەو نەخۆشییە لە عێراقدا تۆمار نەکراوە".
بابهتی پهیوهندیدار