هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی شەهیدی ڕاگەیاند

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە دەڵێت، لە شەڕێکدا کە 8ی ئابی 2024 لە هەرێمی گلیداغ هاتە ئاراوە فەرماندەی ئەیالەتی سەرحەدی یەژاستار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەپەگە و یەژاستار بەروار دێرسیم بە قارەمانی شەڕیکرد و شەهیدبوو.

ئەمڕۆ شەممە، 17ی ئابی 2024، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی فەرماندەیەک کە لە هەرێمی گلیداغ شەهید بوو ڕاگەیاند.

هەپەگە دەڵێت، لە نێوان 7 تا 10ی ئاب لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە لە هەرێمی گلیداغ هێرشێکى بەرفراوان ئەنجامدرا، لە نێوان داگیرکەران و هێزەکانماندا شەڕ هاتە ئاراوە، هێزەکانمان بە چالاکی کاریگەر بەرپەرچی ئەو هێرشانەی داگیرکەرانیان دایەوە، لە شەڕەکەدا بە تاکتیکی سابۆتاژ گورزی گەورە لە داگیرکەران درا و زیانی گەورە بەر دوژمن کەوت، لەگەڵ گەیشتنی زانیاری زیاتر بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، لەو شەڕەدا کە 8ی ئابی 2024 لە هەرێمی گلیداغ هاتە ئاراوە فەرماندەی ئەیالەتی سەرحەدی یەژاستار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەپەگە و یەژاستار بەروار دێرسیم بە قارەمانی شەڕی کرد و شەهیدبوو.

لە ڕاگەندراوەکەی هەپەگەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هەڤاڵمان بەروار کە ئەوینی ئازادیی، خۆشەویستی وڵات و هۆگریی بۆ گەلەکەی کردە ڕێنیشاندەری مێشک و دڵی خۆی، ژنێکی کورد بوو کە خاوەن ئازایەتی و لەخۆبوردەیی گەورەبوو، بەروار کە لەپێناو دۆزی هەبوون و ئازادی گەلەکەماندا ڕووی کردە چیاکان، بە ناسنامە و ڕاستی ژنی ئازاد خۆی گەیاندە حەقیقەت و بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی سەرلەنوێ خۆی ئافراندەوە، بوو بە جەنگاوەر و فەرماندەیەکی فیدایی ئاپۆیی.

هەپەگە باسلەوەشدەکات، دوایین جار لە ئەیالەتی سەرحەد ئەرکی فەرماندەیی ئەیالەتی یەژاستاری لە ئەستۆبوو، بۆ ئەوەی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، تاکتیکی نوێی سەردەمیانە و شێوازی شەری تیمە پسپۆڕەکان بە سەرکەوتوویی بەجێبگەیەنێت، بەشێوەی بێ کۆتایی لەخۆبووردەیی کرد، هەڤاڵمان بەروار کە ئەوینداری لوتکەکانی چیاکانی کوردستان بوو بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە هەنگاوی دەنا، بەرەو لوتکەی چیای ئاگری هەڵکشا بە ناوەکەی تریەوە واتە گلیداغ و ئاڵای تێکۆشانی خۆی لەوێ شەکاندەوە، هەموو هەبوونی خۆی لەپێناو ئازادی گەلەکەمان و هەموو ژناندا بەخت کرد، بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی لە هەموو شوێنێک بە شێوەی شایستە بەجێگەیاند و سەلماندی کە فەرماندە و شۆڕشگێڕێکی پێشەنگە.

هەپەگە لە کۆتای ڕاگەندراوەکدا ئاماژەبەوەدەکات، بەڵێن دەدەین کە هەرگیز فەرماندە بەروار کە خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایین بوو لە بیرنەکەین، دەنگی دلێر و ئاڵای بەروارەکان لە لوتکەی چیاکانی کوردستان نەبڕین، لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی هەڤاڵمان، گەلی سەرحەد و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.

هەپەگە زانیاری لەسەر ناسنامەی فەرماندە شەهیدەکە بەم جۆرە خستەڕوو: 

ناسناو: بەروار دێرسیم

ناو و پاشناو: سەیران چۆماک

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: مەهناز- سوڵتان

کات و شوینی شەهیدبوون: 8ی ئابی 2024/ سەرحەد

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار