عێراق ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی پێداویستیی سەرژمێری بۆ هەرێمی کوردستان دەدات
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەر لە چوار مانگ پێش وادەی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی لە عێراق و کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر دابینکردنی ئامێری پێویست بۆ گواستنەوەی داتاکان.
ئامادەکاری وەزارەتی پلانادنانی عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە، 120 هەزار کارمەند لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ سەرپەرشتی پڕۆسەکە ڕاهێنراون.
لە ڕاگەیێنراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە: ڕەزامەندی دراوە لەسەر دابینکردنی ئامێر و سێرڤەری پێویست بۆ گواستنەوەی داتای سەرژمێری دانیشتوانی گشتیی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا.
دوایین سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق ساڵی 1997 کراوە و ئەوکاتیش هەرێمی کوردستان لە سەرژمێرییەکەدا بەشدار نەبووە.
بابهتی پهیوهندیدار