دوو هۆكاری نوێی دواكەوتنی مووچە ئاشكرا دەكرێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوو هۆكاری نوێ بۆ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە ئاشكرا دەبێت، بەشێكی پەیوەندی بە هەرێم و بەشێكیشی پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە.

نزیکەی 30 ڕۆژە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی ڕەوانەی بەغدا کردووە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتبوو ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕەوانە نەکراوە.

بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی، کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی کاریگەری خستووەتە سەر قەبارەی پارەی نەختینە، بەشێک لە وەزارەتەکانی عێراق داهاتیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەگەڕاندووەتەوە، بەمەش کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە و ناردنی پارەکەی هەرێمی کوردستان دروستبووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، "هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی مووچە، بۆ زیادبوونی بڕی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە و وردبینی لە لیستەکانیان تەواو نەبووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار