هەمواری یاسای باری کەسێتی یاخود گەڕانەوە بۆ سەردەمی کۆیلایەتی ژنان

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

کچێکی بچووک چاوەڕێی خۆرهەڵاتن بوو بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوە و لە باخچەی ماڵەکەیاندا  یاری بکات، چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد ڕۆژێک بێت ژیانی پێچەوانە بێتەوە و  کەسێک لە تەمەنی باوکیدا سەردانی ماڵەکەیان بکات و داوای بکات، خێزانەکەشی ڕازی بن  بەجۆرێک ژیانی لە یاری و خەونی بێتاوانەوە بگۆڕێت بۆ بەرپرسیارێتی گەورەتر لە قەبارەی جەستە بچووکەکەی.

ئەم چیرۆکە و چەندانی دیکەش چنراوی  خەیاڵ نین، بەڵکو واقیعێکە کە دەیان کچ تێیدا ژیاون و چەندانی تریش تێیدا  دەژین ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوام بێت لە ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ، شەقامی عێراقیش  بە جەنجاڵیەکی گەورە بەرەوڕوو بووەوە پاش ئەوەی  لە پەرلەمان پێشکەش کرا.

سەرباری ئەوەی  فشارەکان - لەناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان- وایکرد پەرلەمان خستنەڕووی یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی بڕگەی ٥٧ی یاساکە دوابخات کە لە ساڵی ١٩٥٧ لە میانی دانیشتنەکانیدا پەرلەمانی ئەو کاتدا  دەرچووە بە بیانووی پێویستی گفتوگۆی زیاتر دوابخات ، بەڵام هێشتا شەقامی عێراقی و تایبەت ژنانی چالاکوان  ترسیان هەیە کە ببێتە دەروازەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزانی عێراقی تەنانەت هەندێک دەڵێن کە هەموارکردنەوەی یاساکە منداڵی دەکوژێت.

یەکەم دەنگی ڕەتکردنەوە خۆپیشاندان لە بەردەم پەرلەمانی عێراقەوە بەرزکرایەوە ، کە داوای گەڕانەوەی ڕەشنووسی یاساکەیان دەکرد،  پێیانوابوو عێراق دەگەڕێنێتەوە بۆ "سەردەمی کۆیلایەتی ژن".

“یاسایەک کە تائیفەگەری دەچەسپێنێت”

شێخ مستەفا بەیاتی،سەرۆکی کۆمەڵەی ئیمامانی ئەدحامیە ، داوای لەو لایانانە  کە  پێشنیاری پڕۆژە یاساکەیان کردووە،  “لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی عێراق و پاراستنی شکۆی… ژنانی عێراق لە بەفیڕۆدان”بکشێنەوە . 

ئەو پیاوە ئایینییە سوننەیە ئاماژەی بەوەشدا ئەوەی لە پەرلەمان سەبارەت بە یاسای باری شارستانی وروژێنراوە  دەبێتە  "چەسپاندنی تائیفەگەری دوای ئەوەی عێراقییەکان وازیان لێهێنا و بە پێشێلکردنی داب و نەریتی وڵات چونکە داب و نەریت و سەردەمی ئێمە پێچەوانەی ئەوەیە کە لە یاسای باری کەسیدا وروژێنراوە.”

جێی ئاماژەیە تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری لەسەرووی 18ساڵەوەیە، بەپێی جاڕنامەی مافەکانی منداڵیش نابێت منداڵ بە زۆر ناچار بەکارێک بکرێن کە زیان لەژیان و بدات، بەڵام لەئێستادا پەرلەمانی عێراق دەخوازێت لەڕێگای هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی ئەو مافەی کچانی منداڵ پێشێل بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار