سێ هاوڵاتی کورد لە تورکیا گیانیان لەدەستدا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە تورکیا، سێ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای ئاکسەرای تورکیا، سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی کۆیە بوونە قوربانی و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

 خێزانێکی خەڵکی کۆیە کە لە بەریتانیا نیشتەجێن، پاش گەڕانەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لە گەشتێکی چەند ڕۆژی هەرێمی کوردستان، لە تورکیا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبن.

بە وتەی کەسوکاری قوربانییەکان، ئۆتۆمبێلەکە پێنج کەسی تێدابووە: دوو هاوسەر لەگەڵ دوو منداڵیان و ئامۆزایەکی پیاوەکە.

بەپێی ئەوەی کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵ لەدەستدەدات تووشی پێکدادان دەبێت، ئێستا پۆلیسی تورکیا دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و بریندارەکانیش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار