پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان: داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین لە کاتی ڕووداوەکاندا پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە".

دەشڵێت، "داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە".

دەقی ڕاگەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان:

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ بە ئاراستەی چەند بیرە نەوتێک لە قەزای کفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جووڵەیان کرد کە خاڵێکی هێزەکانی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە شوێنەکەیە کە ئەرکی پاراستنی کێڵگەو بیرەنەوتییەکانی ئەو دەڤەرەیان لەئەستۆ دایە.

بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە.

داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە بگوازنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان

25/8/2024

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار