زانیاریی لەبارەی ئەو درۆنەی لەکەرکووک خرایە خوارەوە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزی ئاسمانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد دوای ئەوەی درۆنێک لە ئاسمانی کەرکووک بینراوە بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بانستێری فەرەنسی خراوەتە خوارەوە. دەشڵێت، درۆنەکە لە جۆری ئانکای تورکییە.
لە کاتژمێر 10:25ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئابی 2024 لە گەڕەكی تسعینی شاری كەركووک نزیك لە فڕۆكەخانەی شارەكە درۆنێكی گەورە كەوتە خوارەوە.
هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: دڕۆنێک لە کاتژمێر 10ی بەیانی هاتووەتە ئاسمانی کەرکووک و بەگوێرەی پرۆتۆکۆڵی بەرگریکردنی ئاسمانی بۆ هۆشداری کردن مووشەکی ئاڕاستە کراوە و دواتر لە کاتژمێر 10:25 بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بانستێری فەرەنسی خراوەتە خوارەوە.
بەرگریی ئاسمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کاتی پشکنینی پاشماوەی درۆنەکە دەرکەوتووە کە جۆری ئەنکای تورکییە و کەتووەتە سەر ماڵێک لە شاری کەرکووک و تەنیا زیانی ماددیی هەبووە.
درۆنەکانی تورکیا پێشتر چەند حاڵەتێکی بەرکەوتنیان لەگەڵ بەرگریی ئاسمانی عێراق لە دەوروبەری شاری کەرکوک هەبووە و بەگوێرەی پرۆتۆکۆلی هۆشداری کشاونەتەوە.