دەوامکردن وەک کورد

غەرامەکردن وەک بەغدا

2 هەفتە لەمەوپێش



دیسان باسێکی تری پاسپۆرتی سلێمانی

من لەسەر مەوعیدێک کە لە سایتی پاسپۆرتی عێراق وەرمگرت، سەعات 5ی ئێوارە چووم بۆ پاسپۆرتی سلێمانی، بەڵام پۆلیسەکە وتی یەک کەسی لێ نییە و بڕۆ بەیانی وەرەوە.

بەیانی چومەوە بۆ پاسپۆرت، کەچی 5 هەزار دینار غەرامەیان لێسەندم چونکە لە کاتی مەوعیددا نەچووم بەسەر وەختی ئیشەکەمەوە!

بێگومان ئەو پێنج هەزار دینارە نرخێکی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەسەردڵم بە قەدەر پێنج ملیۆن دینار قورس بوو. هەستمکرد سەرانەم لێسەنراوە!

بەکارمەندەکەم وت: من لە کاتی خۆیدا هاتووم و ئێوە لێرە نەبوون، کەچی هێشتا ئێوە غەرامەی من دەکەن؟!

کارمەندەکە بەبێ ئەوەی سەیرمکا وتی: ئەو مەوعیدە لە بەغداوە دائەنرێت، خۆیان موچە و دەوامیان فوولە و لێرە وا نییە.

وتم: کەوایە ئەم غەرامەیە بۆچی؟
ــ ئەوە لە بەغداوە دانراوە بە دەست ئێمە نییە!!!

باشە دەوام و مەوعید بەغدا دایدەنێ پێوەی پابەند نابی، بۆ کەسێک کە لە کاتی خۆیدا هاتووەو پابەندی مەوعیدی بەغدایە، کەچی ئێوەی پابەند نەبوو غەرامەم دەکەن!

هەر من نا، ئەو ڕۆژە غەرامەی زیاد لە دە کەس کراوە کە دواکەوتوون بە سیستمی کوردستان!

بەڕاستی بە هەموولایەکەوە ستەم لەو خەڵکە دەکەن کە خوای گەورە وەک غەزەب لێگرتنێک لە عێراق و کوردستاندا هێناونەتییە دنیاوە
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار