كۆمیسیۆن سزای کاندید و حیزبە سەرپێچیكارەكان دەدات

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سزای ئەو کاندید و لایەنانە دەدات پێش وادەی دیاریكراو دەستیان بە بانگەشە كردووە.


 ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی 16-9-2024 وادەی دەستپێكردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنە و ژمارەیەك کاندید و حیزب لەئێستاوە دەستیان بە بانگەشە كردووە.

كۆمسیۆن لیژنەیەكی باڵای بۆ چاودێریكردن كاندید و هاوپەیمانی و حیزبەكان هەیە بە ناوی تۆماركردنی سەرپێچییەكان، هەر كەس و لایەنێك پێش وادەی دیاریكراو دەست بە بانگەشە بكات، تۆمار دەكرێت و بەپێی ڕێنماییەكان سزای دارایی دەدرێت.


جگە لەوە لیژنەیەكی دیكە هەیە بۆ وەرگرتن و تۆماركردنی سكاڵاكان، هەر كەسێك كە سەرپێچییەكی هەڵبژاردن و پرۆسەی بانگەشە دەبینێت دەتوانێت سكاڵاكەی بگەیەنێتە ئەو لیژنەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار