عێراق دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعشی لە سلێمانی ڕاگەیاند

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش لە سلێمانی و ئەنبار ڕاگەیاند.


 شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هێزەکانی دژە تیرۆر چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازیان لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدا، چەکدارێکی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرا، کە بەڕێوبەری بەرهەمە نەوتییەکانـی چەکدارانی داعش بوو.


 بە هاوکاری و هاوبەشی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان چەکدارێکی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراوە.


دژە تیرۆری عێراق لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا پێنج حەشارگەی چەکدارانی داعش لە چیای حەمرین دۆزیوەتەوە و تەقێنراونەتەوە.


 دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دژی چەکدارەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار، حەوت سەربازی ئەمریکا برینداربوون و 15 چەکداری داعش کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار