دیاردەیەکی نامۆ سەبارەت بە پارەی گومان لێکراو لە عێراق سەریهەڵداوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی


لەم دواییانەدا، دیاردەیەکی سەیر و سەمەرەی پەیوەست بە زیادبوونی پارەی گومان لێکراو لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، چونکە چەند بانکێک، وەک بانکی ڕافیدەین، بانکی ئەلڕەشید، بانکی بازرگانی. کە پارە بە ملیۆنان دەچێتە دەرەوە و بە سەدان ملیۆن دێتە ناو حسابەکانی بەغدا و بەسرە و هەرێمی کوردستان و هەولێر.

وەزارەتی ناوخۆ دەرکەوتە نائاساییەکانی سەروەت و سامانی زۆری لە بەغدای نوێ و ئەلمەنسور و ناوچەکانی دیکەی بەدیکرد.

وەزارەتی ناوخۆ بە هاوکاری لەگەڵ بانکەکان چاودێری ناوی هەندێک کەسی کرد کە هەژماری بانکییان بە شێوەیەکی نالۆژیکی گەشەی کردووە و لە بەدواداچوونەکانیشدا دەرکەوت کە سامانی ٦٦ کەسی تەنها لە بەغداوە بۆ زیاتر لە یەک ملیار دینار ئاوساوە، لەنێویاندا فەرمانبەرانی حکومەت کە مووچەی مانگانەیان لە ملیۆنێک دینار و نیو تێنەپەڕیوە.

وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنان دووپاتی کردەوە کە بازرگانیکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان مەترسی دارایی بە دواوەیە.

هاوکات ڕیگەیاند، ئەو سیستەمەی لەم کۆمپانیایەدا بەکاردەھێنرێت بەردەوام لە ژێر چاودێریدایە بۆ دڵنیابوونەوە لە راستی و دروستی سەرچاوەی داهاتی وەبەرھێنەران .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار