کەشناسی وادەی بارانی بەخوڕ و سەرمای ڕاگەیاند

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند شەپۆلێکی سەرما لە تورکیاوە کاردەکاتە سەر عێراق و باران بارین دەستپێدەکات.


لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ ئەم مانگە خستووەتە ڕوو، ڕایدەگەیەنێت لە ٢٢ی مانگەوە بە تەواوی هاوین تێکدەشکێشت و کەشوهەوای فێنک عێراق دەگرێتەوە، بە تایبەت لە شەوان و بەیانی زوودا.


کەشناسی پێشبینی دەکات لەدوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، شەپۆلێکی سەرما لە تورکیاوە بێتە عێراق و هەرێمی کوردستان و وابکات بارانی بە خوڕ دەستپێبکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێت.


هەروەها کەشناسی عێراق پێشبینی کردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشەبا و خۆڵبارین لە هەندێک ناوچەدروست بێت و خێرایی با لە هەندێک کاتدا بگاتە ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار