ئەم هەڵبژاردنە گرنگە بۆ گۆڕانکاری لە دەسەڵات و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لاهور شێخ جەنگى، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، لە کۆبوونەوەى لەگەڵ کڵاوس شترایشەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستاندا، ڕایگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ گۆڕانکاری لە دەسەڵات و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار.
لاهور شێخ جەنگى، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ گۆڕانکاری لە دەسەڵات و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار.
هەروەها جەختیشی کردوە، دەبێت حکومەتى داهاتوو لە چوارچێوەی دەستوردا پەیوەندییەکی باشی هەبێت لەگەڵ بەغداد و کێشەکانی چارەسەر بکات بەتایبەت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
لاهور شێخ جەنگى، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، ئەوەشی خستەڕوو، کە یەکێک لە ئامانجە هەرە دیارەکانی بەرەی گەل ئەوەیە کاربکەین بۆ ئەوەی سیستمی مووچە لەسەر تاسەری عێراقدا لە زاخۆ هەتاکو بەسرە وەک یەکی لێبکرێت.
بابهتی پهیوهندیدار