خۆپیشاندەران لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا خەڵتانی خوێن دەکرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوێنی 3ی ئەیلوولی 2024، سەدان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کەرتی تەندروستی کە داوای دامەزراندن و هەلی کارییان دەکرد لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا خۆپیشاندانیان ڕێکخست.

لە سەرەتادا خۆپیشاندانەکە زۆر بە ئاسایی و دوور لە توندو تیژی بەڕێوەدەچوو بەڵام لە دوایدا هێزەئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراو و ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و بۆ ئەوەی کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە بهێنن.

هێزەئەمنییەکان بە کێبڵ لێدان و ئاوپێداکردن و ئەنجامدانی توندوتیژی دیکە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و لە ئەنجامدا 25 خۆپیشاندەریان خەڵتانی خوێن کرد.

لەم بارەیەوە کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری سەرباری پشتگیریکردنی لە داخوازیەکانی خۆپیشاندەران، لە ڕاگەیاندراوێکدا، زۆر بەتووندی ئیدانەی ئەو کردەوە سەرکوتگەرانەی هێزە ئەمنییەکانی کرد و داوای دامەزراند و ڕەخساندنی هەلی کاریان بۆ خۆپیشاندەرانکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار