هـ*ـ*ـەپـ.ـ*ـەگـ.ـ*ـە سەبارەت بە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
ماوەی چوار ڕۆژە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیان جار لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردوومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کردووە و هەپەگەش ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر بە خستنەڕووی ژمارەی ٣، ١٥ و ٦ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە زیانی گیانیمان بەرکەوتووە، بەڵام ئەو بانگەشەیە بە تەواوەتی درۆیە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە ١٥ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ٢٩ـی ئاب تا ٢ـی ئەیلول لە گۆڕەپانی لۆلان لە هەرێمی خواکورک، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شیلازێ لە هەریمی مەتینا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، درۆنێک خراوەتە خوارەوە، کامێرایەکی چاودێری حەراری و دوو سیستەمی ڕادار تێکشکێندراون و گورز لە سێ سەنگەر وەشێندراوە.
هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان ٣١ـی ئاب و ٣ـی ئەیلولدا لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، کەندەکۆلا، قەلە، بەربزن، شاخی مەسکەن، لۆلان، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی مێرانێ، یەکماڵ، دێریک، دێرەشێ، رەبینێ، شاخی کون، مام نێچیر، زێڤکێ، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی شێخ ناسر، سورەدێ، سورەگوڵێ، بێپاڵان، زەرگەلێ، بە گشتی ٤٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کراون.
هەروەها لە نێوان ٣١ـی ئاب و ٣ـی ئەیلولدا لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ و سەرێ مەتینا و لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی سنین، شاخی شەکیف، شەهید شەریف، بە گشتی ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کراون.