نرخی زێڕ و نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

نرخی زێڕ بەرزبووەوە و نرخى نەوتیش دابەزى

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخى گرامێک زێر بە 81 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى چوار هەزار دینار بەرزبوەوە.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 88 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە 69 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار