وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا کرا
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمریکا و عێراق لەسەر پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق گەیشتونەتە لێک تێگەیشتن.
پلانەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕێککەوتنی لەسەر کراوە بەڵام پێویستی بە ڕێگەپێدانی کۆتایی هەردوو پایتەخت و وادەی ڕاگەیاندنی هەیە، بەگوێرەی پلانەكە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ سەدان سەرباز، عێراق بەجێدەهێڵن و ئەوانەی دیكەش تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ سەرجەمیان عێراق جێدەهێڵن.
هەروەها بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "ئێمە ڕێککەوتنێکمان هەیە، لە ئێستادا تەنها پرسیارەکە ئەوەیە، کە کەی ڕایبگەیەنین."
جێی ئاماژەیە، ئەمریکا و عێراق هەوڵدەدەن پەیوەندییەکی نوێی ڕاوێژکاری دروست بکەن، کە ڕەنگە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە دوای کشانەوە.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز
بابهتی پهیوهندیدار