کۆمەڵە پەیامێکی لەبارەی ڕاگواستنیان بڵاوکردەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕاگواستنەوەی ئۆردوگای کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو ساڵ بەسەر واژۆی ڕێککەوتنە ئەمنییە شەرمەزارانەکەی دەوڵەتەکانی ئێران و عێراق، سەرەنجام پڕۆسەی بەکردەوە دەرهاتنی قۆناغێکی دیکە لە بڕگە شاراوەکانی ئەو ڕێککەوتننایە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، لەم قۆناغەدا ژمارەیەک لە کەس و بنەماڵەکانی، کۆمەڵە نیشتەجێی زرگوێزی گەورە، وەک دەستپێکی پرۆسەکە، گواسترانەوە بۆ سوورداش، شوێنێک لە ٤٠ کیلۆمەتری   زڕگوێزو نزیک شاری دوکان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کەسانە بڕیارە لەو شوێنە نوێیە نیشتەجێ بن، تا خانوو و ئیمکاناتی پێویست بۆ نیشتەجێبوونی بنەماڵە و کەسەکانی تریش ئامادە بکرێت.

ئەم ڕووداوە لە ڕێگەی ماسمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بووە و بۆتە هۆی نیگەرانی لەناو خەڵکی کوردستانی ئێران و بەتایبەتی بنەماڵەی هاوڕێیانمان لە ناوخۆی وڵاتدا، ەمەبەستی ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە، سەرنجی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشین:

یەکەم: ئێمە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا زۆر جار و لە هەر دەرفەتێکدا، جەختمان لەوە کردووەتەوە کە بە هۆکارگەلێکی ڕوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی، ئەولەویەتمان نەک خەباتی چەکداریی، بەڵکوو بریتییە بووە لە پەرەپێدان بە خەباتی سیاسی و مەدەنیی لە کوردستانی ئێران، ئەم سیاسەتە لە هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئێران و کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت، مانگرتنی گشتی هاوینی ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی جینایەتکارانەی "شوانە سەید قادری" لە شاری مهاباد، بە تایبەت لەو ڕووە کە ئەم مانگرتنە تەنیا لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) بەڕێوەچوو، لە تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتیدا ئەو دڵنیاییەی بە ئێمە بەخشی کە ڕێگای دروستمان هەڵبژاردووە.

دووەم: بەداخەوە شوێنی جێگیربوونی تەشکیلاتی ئاشکرای ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام ناوچەیەکی نائەمن بووە، تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەیە زۆر چالاک بووە  و بە سەدان ئەندام و لایەنگرانی حیزبە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی جێگیر لە کوردستانی عێراق و لەوانە ژمارەیەک لە هاوڕێیانی ئێمە، بوونەتە قوربانیی دەستی ئەو تیرۆریزمە، گیانیان لەدەست داوە و یان بریندار بوون، ئەگەر زۆر نەگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو، هەر لەم قۆناغەدا شاهیدی سەرهەڵدانی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی کوردیی وەک جوندولئیسلام، ئەنسارولئیسلام، دا.ع.ش و هتد بووین، کە هەمووان دەزانن بە تایبەتی بە خوێنی کۆمۆنیستەکان تینوون، لەو ڕووەوە کە ئەم نائەمنییە هێشتاش بەردەوامە، ئێمە تا ئەم ساتەش مافی بەرگریکردن لەخۆمان بە ڕەوا دەزانین، جگە لەوەش هەبوونی چەک لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق بە گشتی لە چوارچێوەی پەیڕەوێکی دیاریکراودا قبوڵکراوە، لە پرسی چەککردن یان چەک داماڵین کە لەم ڕۆژانەدا زۆر باسی دەکرێت، ئێمە بڕێکی تاڕادەیەک زۆر لە چەکی قورس و نیوە قورسمان کە ساڵانێکی زۆر بوو هەڵمانگرتبوو، وەک ئەمانەت، سپاردوومانە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

سێیەم: بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان دەوڵەتەکانی ئێران و عێراق، هەتا ئێستاش ئاشکرا نەکراوە. تەنها وتەبێژانی ئەو دوو دەوڵەتە لە هەندێک بۆنەی جۆراوجۆردا، بە کورتی ئاماژەیەکیان بە ناوەڕۆکەکەی کردووە، کە بەشێک لەو ئاماژانەش لە چوارچێوەی پڕوپاگەندە و شەڕی دەروونی و هیتر... دا خۆی دەبینێتەوە بەڵام وا پێدەچێت کە لانیکەم پرسی گواستنەوەی ئۆردوگاکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ شوێنی دووهەم بەشێک بووبێت لەم ڕێککەوتنە، لە میانەی ئەو گفتوگۆ تێروتەسەلانەی کە لەماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بوومانە، هەوڵماندا کە بەو قەناعەتەیان بگەیەنین کە هیچ هۆکارێک بۆ گواستنەوەی ئەو ئۆردوگایانە بوونی نییە و جەختمان لەوە کردەوە کە ئێمە بە پێی سیاسەت و بۆ چۆنی خۆمان نەک لە سەر زەختی هیچ لایەنێک، بەڵکو خۆبەخشانە سیمایەکی مەدەنی مان بەم ئوردوگایە بەخشیوە، ئێرە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و جێگەیەکە بۆ بەرێوەبردنی چالاکییە سیاسی و فەرهەنگی و مەدەنیی.

ئەم وتووێژانە دوای دوو ساڵ بە ئاکام نەگەیشتن، لە دانیشتنێکی ئەم دواییانەی نوێنەرانی ئێمە و ئەو دوو لایەنەی دیکەی کە بەناوی کۆمەڵەوە چالاکی دەکەن لەگەڵ وەفدێکی حکوومەتی عێراق لە شاری سلێمانی، تەنیا نەرمییەکی بەرچاوی کە لەخۆیان نیشانیان دا ئەوە بوو کە هاوڕێیانی ئێمە دەتوانن وەک هاوڵاتی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار