ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ههردوو ئهنجومهنی ئابووریی فیدراڵ و ههرێم كۆبوونهوه و جهخت له چارهسهركردنی كێشهكان لهسهر بنهمای دهستوور كرایهوه، لەم بارەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێکرد.
گفتوگۆمان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرد و جەختمان لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
وێڕای بەخێرهێنانی شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵ بۆ هەولێر ، ئاماژەمان بەوە کرد کە ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان، بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان.
هەروەها جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو بەشەکانی عێراق بکات و حکومەتی هەموو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی بەسرا و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.
دووپاتیشمان کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، هەرێمێکی دەستووریییە و دەبێ ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
بەڕێز فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری هاوڕابوو لەسەر گرنگیی و پێویستی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور .
وتیشی هاتنی ئەم شاندە باڵایەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانە.
دواتر لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، بە جیا لەسەر تەوەرەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆی بەرفراوانیان کرد و کۆبوونەوەکانیش لە کەشێکی ئەرینێیدا بەڕێوەچوون کە تێیدا بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە بیروڕا دەربارەی چارەسەکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیارە کۆبووەنەوەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.