لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لیستى مووچەى مانگى هەشت لەلایەن گەنجینەکان بۆ وەزارەتى دارایى و ئابووریى نێردراوە و وردبینى تێدا دەکرێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە، پاش تەواوبوونى وردبینى، لیستى مووچەى مانگى هەشت ئەمڕۆ سێشەممە یان سبەى چوارشەممە، ڕەوانەى بەغدا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە وەزارەتى دارایى حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەران بکرێت، ناوى دووبارە لە لیستی مووچەدا نەبێت، ئەوانەیشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە بنووسرێت کە مووچە وەرناگرن.
سەچاوە، کەناڵ ٨
بابهتی پهیوهندیدار