جومانە غەلای: لە قۆناغى چاپکردنى کارتى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانین
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا بەشى زۆرى ئامادەکارییەکانى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تەواو دەبن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکە راهێنان بە 40 هەزار کارمەندى کۆمیسیۆن دەکرێت.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکراشیکرد، لەقۆناغى وردبینیکردن لە بەربژێرەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان چەند بەربژێرێک دوورخرانەوە و ماوەى 3 رۆژ مۆڵەت درابوو بە لیستەکان کە شوێنگرەوەى بەربژێرە دوورخراوەکانیان پڕبکەنەوە و سێ رۆژیش مۆڵەت بە لیستەکان دراوە پەڵپ لە دوورخستنەوەى بەربژێرەکان بدەن.
جومانە غەلای وتیشی، تۆمارى دەنگدەران پاک و بێگەردە لە هەڵبژاردنەکاندا پشتى پێ دەبەستین و بەردەوام تۆمارەکەش نوێدەکرێتەوە.
گوتەبێژى کۆمیسیۆن داواشى لە هاونیشتمانییان کرد سەردانى بنکەکانى تۆمارکردنى دەنگدەران بکەن و کارتى دەنگدان وەربگرنەوە.
سەرچاوە، کەناڵ ٨