فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی مەخموریان بۆردومان کرد
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەمێک پێش ئێستا، سوپای تورکیا کەمپی شەهید ڕوستەم جودیان لە مەخمور بۆردومان کرد.
لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە ماڵی هاوڵاتییەک لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆردوومان کرا، لە کاتێکدا کە شاندێکی حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی کامپەیان کرد.
بۆردوومانەکە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی شاندێکی حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درووستکردنی ناسنامە و فۆڕمی خۆراک بۆ دانیشتوانانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور.
بەهۆی بۆردوومانەکەوە زەرەر و زیانی ماددیی بەر ماڵی هاوڵاتییەکە کەوتووە، بەڵام تائێستا لەبارەی زیانی گیانییەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.
یەكەمجار نییە توركیا كەمپی مەخموور بۆردومان دەكات، بەڵام نزیكەی ساڵێكە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ئەو كەمپە بە "پاساوی بوونی ئەندامانی پەكەكە" زیاتر بوون.
كەمپی مەخموور تایبەتە بە هاونیشتمانییانی باكووری كوردستان، لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور دروستكراوە.