کۆنسووڵی گشتی ئێران لە هەولێر: لەسەر بانگێشتی نێچیرڤان بارزانی پزیشکیان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نەسروڵڵا رەشنودی، کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند: سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان لەسەر بانگێشت و داخوازی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەروەها بانگێشتی نێچیرڤان بارزانی بووە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
کۆنسووڵی گشتی ئێران لە هەولێر باسلەوەشدەکات، ئامانجی سەردانەکەش پەرەپێدانە بە پەیوەندیی دوو لایەن لە بوارە جیاوازەکاندا.
دەشڵێت، لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، پزیشکیان لەگەڵ بەرپرسان گفتوگۆ لەبارەی بوارەکانی، "ئابووری و گەشتیاری، کولتووری و زانستی و سیاسی دەکات." هەروەها "بواری کۆمەڵایەتیش لە دیدارەکاندا قسەیان لەسەر دەکرێت."
بابهتی پهیوهندیدار