نێچیرڤان بارزانی توانی ئێران لە دووژمنەوە بگۆڕێت بۆ دۆست

7 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوێنێ چوارشەممە پزیشکیان گەیشتە بەغدا، وەکو یەکەم سەردانی فەرمی لە پاش دەستبەکاربوونی سەرەتا سەردانی عێراق کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرساندا کۆبووەوە و هەروەها ١٤  لێک تێگەیشتنێکیان واژۆ کرد.

 ئەمڕۆش لەسەر بانگێشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێری کرد و لەبارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە، دواتر لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

پزیشکیان ئەمڕۆ لە هەولێر چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کەوت و دواتریش بڕیارە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆببێتەوە.

محەممەد مەحموودیان، کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ئێوارەی چوارشەممە ١١-٩-٢٠٢٤، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پزیشکیان سبەی نیوەڕۆ دەگاتە شاری سلێمانی، سەردانی گڵکۆی مام جەلال دەکات و دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.

کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی دەڵێت: ''بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییە قووڵەی کە لە نێوان ئێران و مام جەلالدا (سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق) هەبوو، لەکاتی گەیشتنی، یەکەم وێستگەی سەرۆککۆمار گڵکۆی مام جەلال دەبێت''.

بەیانیی رۆژی چوارشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و بڕیارە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سێ رۆژ بخایێنێت.

عێراق یەکەمین وڵاتە کە پزیشکیان دوای سوێندخواردنی وەکو سەرۆککۆمار لە ٣٠ـی تەممووزی ئەم ساڵ سەردانی دەکات، سەردانەکەشی دوای بانگهێشتێکی فەرمیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.

هەروەها مەسعود پزیشکیان یەکەم سەرۆک کۆماری ئێرانە، کە بە زمانی کوردی قسە دەکات و پێوستی بە وەرگێر نییە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار