پزیشکیان بانگهێشتی بارزانی دەکات سەردانی ئێران بکات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئێران بە فەرمی بانگهێشتی مەسعود بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار