ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی ههرێمى كوردستان:

بهيانيى ئهمڕۆ پێنجشهممه۱۲ی۹ی ۲۰۲٤، بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لهفڕۆكهخانهى نێودهوڵهتيى ههولێر، پێشوازيى لهبهڕێز مهسعوود پزشكيان، سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوهرى كرد.

 

پاشان لهكۆبوونهوهيهكدا بهئامادهبوونى بهڕێزان مهسروور بارزانى، سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن جێگرى سهرۆك وهزيران و وهزيرى دهرهوهى عێراق، قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان و بهرپرسانى باڵاى ههردوولا، سهرۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دهربڕينى خۆشحاڵى بهسهردانهكه، يهكهم سهردانى بهڕێز سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان، بهپهيامێكى بههێزى دۆستايهتيى نێوان ههردوولا لهقهڵهم دا.

بهڕێزيان خواستى ههرێمى كوردستانى بۆ برهودان بهپهيوهندييهكان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش لهگهڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران لهههموو بوارهكاندا نيشان دا، ههروهها دووپاتى كردهوهكهگهلى كوردستان ههميشهبهڕێز و پێزانينهوهلهپشتگيرى و هاوكاريى ئێران لهڕۆژهسهختهكاندا دهڕوانێت.

لاى خۆيهوهسهرۆك پزشكيان خۆشحاڵيى خۆى بهسهردانى عێراق و ههرێمى كوردستان دهربڕى و دووپاتى كردهوهكهكۆمارى ئيسلاميى ئێران بهبايهخ و گرنگييهوهلهپهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا دهڕوانێت و وڵاتهكهى خوازيارهلهههموو بوارهكان پهيوهندييهكانى لهگهڵياندا بهرهوپێش ببات و گرفت و بهربهستهكانى بهردهمى، نههێڵن.

ههردوولا ستايشى پهيوهنديى دۆستانهو لهمێژينهى ئێران لهگهڵ ههرێمى كوردستان لهبوارهكانى سياسى، كۆمهڵايهتى و كولتووريدا كرد، پاشان بهڕێزان سهرۆك وهزيران و جێگرى سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان، باسيان لهئاستى ئێستاى پهيوهنديى ئابوورى و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و چۆنيهتيى فراوانكردنيان و بوارهكانى هاريكاريى هاوبهشى نێوانيان كرد.

لهتهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا چهند پرسێكى جێى بايهخى ههردوولا، تاوتوێ كران و باسيان لهگرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى لهناوچهكهداكرد، لهمبارهيهوهجهخت لهوهكرايهوهكهههرێمى كوردستان ههرگيز نابێتهسهرچاوهى ههڕهشهبۆ سهر ئێران و وڵاتانى دراوسێ و بهتهواوى پابهندىڕێككهوتنى ئهمنيى عێراق و ئێرانه‌.

دواى كۆبوونهوهكه، بهبهشداريى بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان، بهڕێز سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوهرى، ديدارێكيان لهگهڵ لايهنهسياسييهكان و پێكهاتهئايينى و نهتهوهيييهكانى كوردستان ئهنجام دا.

تيايدا باس لهبايهخ و گرنگيى پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئێران و دهوڵهمهنديى كۆمهڵگهفرهئايين و فرهنهتهوهكان كرا و ههردوولا داكۆكييان لهئاشتى، پێكهوهژيان، تهبايى و برايهتيى نێوان گهلانى ناوچهكهو تهواوى پێكهاتهكان كردهوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار