داهاتوی پەیوەندیەکانی لاهور شێخ جەنگی

2 مانگ لەمەوپێش



هیواڕەسوڵ

یەکێک لەگرفتەسەرەکیەکان کەپەیوەندی ڕاستەوخۆوکاریگەری لەسەرئاستی پەیوەندی نێوان هەرێم وبەغداو،ئیقلیم ونێودەوڵەتی دروستکردووە،نەبوونی پەیوەندیەکی رێکخراو بووە کەلەسەربنەمای دامەزراوە شەرعیەکان ولەچوارچێوەی دەستوررێک بێت بۆهەموو قۆناغەکان و گۆڕانە سیاسییەکان،ئەمەش سەرەتاوکۆتایی هەموو کێشە سیاسی و ئابووری نێودەوڵەتیەکانە.کەدواجار هاوڵاتیانی هەرێم بەگشتی زیادمەندی سەرەکی ئەو جۆرە ململانێی سیاسیە بوونە ئەزمونی حکومڕانی لەپاشەکشەی بەردەوامدایە.


لەئێستادا دوای چەندین ساڵ لەئەزمونی ناکۆکی بەشێوازی جیاجیاو لەوێنەی گەورەو بچوکدا،ئەوەی بۆکورد گرنگی زۆری هەیە بەبەراورد بەڕابردوو شێوازی هەڵبژاردنە لەژێرچاودێری کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق وچاودێری ووردی نێودەوڵەتی،دەبێت ئیدی لەڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە کۆتایی بەو پەیوەندیە خراپەی دەسەڵات بهێندرێت لەچوارچێوەی دامەزراوە شەرعیەکان ولەسەربنەمای دەستور، هەرێم سیاسەت دابڕێژێتەوە.چونکە لەئێستادا کورد لەبەردەم دەرفەتێکی زێڕیندایە باشترین بژاردەش لەبەردەم کوردائەوەیە بەسودوەرگرتن لەئاستی تێگەیشتنی پەیوەندیەکان دابڕێژێتەوە سەرەتای ئەم هەنگاوەش لەوەوەسەرچاوەدەگرێت، هەرێم چیتر لەپێناو ململانێی زۆنی زەردو سەوز باج نەدات.


نزیکترین وێنە،سەردانی پزیشکیان بۆ هەرێم بەدوو شێوازی فەرشی سوور پێشوازی لێکرا،ئەوە سەرەتایەکی خراپە بۆتۆخکردنەوەی ناکۆکیەکان و پیشاندانی کوردو ناکۆکیەکانیەتی بەدەرەوە،لەڕوی سیاسیەوە دیسان شەرعیەتدانەوەیە بەسیاسەتی ئێران، دوورونزیک دەسەڵات باجی نزیکایەتی پزشیکان ئەبینێ.چونکە بەئاوڕدانەوەیەک لەڕابردوو ئەوە دەبینین سیاسەتی ئێران بەرامبەر کورد لەباشور تەنیا لەپێناوڕاگرتنی باڵانسیەتی لەبەغدا،سەرئەنجام بەزیانی کورد تەواوبووە،کورد لەو نێوەندەدا تەواوی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی لەدەست داوە بەهۆکاری نادروستی سیاسەت لەگەڵ ئەنقەرەوتاران،تائاستی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم. لەو نێوەندەدا ئەوەی لەهەوڵدایە کورد بگەڕێنێتەوە شاڕێگای حەقیقەتی سیاسەت.


  لاهوری شێخ جەنگیە لەڕێگای فراوانی پەیوەندییەکانیەوە لەهەوڵی ڕێکخستنەوەی سیاسەتی هەرێمی کوردستانە، وێنەکان و جموجۆڵەکانی بەو ئاستی فراوانی و فرەڕەنگیە دەرخەری ئەو حەقیقەتەیە،ڕێگری بەردەم ئەم جۆرە لەپەیوەندیەبێت چیتر ڕێگەنەدات بەتام و بۆی ڕابردوو درێژەیان هەبێت.


شێخ لاهور لەگوتاری ڕەسمیدا بەڕوونی ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە دەخاتەڕوو کەبەغدا بۆهەرێم گرنگی زۆری هەیە دەبێت حکومەتی هەرێم پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەئاستێکدابێت،کەهەمیشە بتواندرێت خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێم بکرێت.


هەڵبەتە ئەو پەیوەندییە فراوانە سیاسییەی لاهور شێخ جەنگی لەسەر بنەمای کاردانەوەی کاتی نیە ‌بەڵکو ئەمە لەسەر بنەمای خوێندنەوەیەکی قوڵ و بابەتیانەی شێخ لاهورو نێودەوڵەتیشە بۆکورد،چونکە بەدرێژایی مێژوو کورد پەیوەندیەکانی بەقەد ئێستادا ئاڵۆزو ناڕوون نیە.باروگوزەرانی هاوڵاتیانیش لەوپەڕی خراپی دایە.سندوقەکانی دەنگدان و پەیوەندییە سیاسییەکانی شێخ لاهور لەڕابردوو وێنەکانمان جوانتر پیشان دەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار