شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی ئەیلوولی 2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچە کۆدەبنەوە
کۆبوونەوەکەی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو بەڕێوەدەچێت، تێیدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر وردەکارییەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای خانەنشینی، سەرنج و تێبینییەکان و کێشە و گرفتەکان دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگێک لەمەوبەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیار درا مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای خانەنشینانی عێراق بکرێت.
لە مانگی تەمووزەوە بۆ یەکەمین جار یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و خانەنشینانی هەرێم مووچەکانییان هاوتایی مووچەی خانەنشینانی عێراق کرا.
جێگەی ئاماژەیە، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 250 هەزار خانەنشین هەن، کە نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 90 هەزار خانەنشینی سەربازین.