جارێكی دیكە ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن "پەیجەر" لە لوبنان تەقینەوە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیاکان بلاویان کردەوە، جارێکی دیکە چەند ئامێرێکی بێتەلی پەیجەر کە بەدەست ئەندامانی حزبولڵای لوبنانیەوەیە، تەقیونەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان نییە.
هەروەها بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لەپاڵ ئەو پەیجەرانەشدا ژمارەیەک ئامێری بێتەل هەن کە تەقیونەتەوە.
ئەو ئامێرانە بەشێکیان لە شەقام، ماڵ، دووکان و شوێنە گشتییەکانی دیکەدا بوون، بۆیە پێشبینی دەکرێت قەبارەی زیانەکان زیاتر بن.
بابهتی پهیوهندیدار