لە كەركووك شەش چەتەی داعش كوژران 

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیی لە كەركووك، توانراوە لە ڕێگەی فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراقەوە شەش چەتەی داعش بكوژرێن، كە یەكێكیان سەرچەتەی داعش بووە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، بە زانیاری هەواڵگریی ورد لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە لە سنووری پارێزگای كەركووك ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەگەڵ هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەنجامدا، توانیویانە بە فڕۆكەی F16 شەش چەتەی داعش بكوژن.

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێك لە سەركردە هەرە مەترسیدارەكانی داعشی لەناو كوژراوەكان بووە و بەناو بەشدار، كە بە ئەبو حەمدان ناسراوە، یەكێكی دیكە لە چەتەكان ناوی عومەر سەڵاح نیمایە، نازناوی ئەبو خەتابە، چەتەیەكی تر ناوی عوسمان ئەبو عەبد، هەروەها چەتە عیزەدین هیشامیش كوژراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆر چوونەتە شوێنی بۆردوومانەكە و تەرمی چەند چەتەیەكیان دۆزیوەتەوە و ژمارەیەك پشتێنی تەقەمەنی، چەكی تەكنیكیی، مۆبایل و ئامێری جۆراوجۆری دیكە دۆزراونەتەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار