ئەمریکا: هەڕەشەکان لەسەر ئاسایش و سەروەری عێراق بەردەوامە
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، له بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” رایگهیاند، وڵاتهكهی پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە حکومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق، بۆ بەرەوپێشبردنی عێراقێکی ئاشتیخواز و ئاوەدان بۆ نەوەکانی داهاتوو، دهشڵێت، "هەڕەشەکان لەسەر ئاسایش و سەروەری عێراق بەردەوامە".
ئالینا ڕۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئاشتی، نوسیویهتی، "هەڕەشەکان لەسەر ئاسایش و سەروەری عێراق بەردەوامە.
هەروەها هەر لە پەیامەکەیدا هاتووە و دەڵێت، ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە حکومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق، بۆ بەرەوپێشبردنی عێراقێکی ئاشتیخواز و ئاوەدان بۆ نەوەکانی داهاتوو".
ئەمە لە کاتێدایە، هێرش و داگیرکارییەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەتایبەتی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە، کە بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و بیرنداربوو، هەروەها دەیان خێزانیش لەگوندەکانی سەر سنوور بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانەوە ئاوارە بوون، تا ئێستا نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکی کرداریان بەرامبەر بە تورکیا نەبووە، بگرە هەندێک لایەنی سیاسیش ئاسانکاریان بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا کردوە.
هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا وڵاتی ئێرانیش چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەبیناووی بوونی هەندێک لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.