چوار بەرپرسی عێراقى سزاى زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەى دەستپاکى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکاری لە گرێبەستێکی یاساییدا، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی پێشووی فرۆکەخانەکەدا سەپێنرا.

دەستەی دەستپاکی عێراق سەبارەت بە سزادانی چوار بەرپرسی عێراقی بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.

دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوی کردەوە، بەهۆی پێشێلکردن لە گرێبەستی ئامادەکردنی بەیاننامە بۆ درووستکردنی ڕێرەوی نوێی فڕین بۆ فرۆکەخانەی نەجەف و ڕێرەوی تاکسییەکان، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ (فائید کازم شەمەرى) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ لە ئەندامانی پێشوی فرۆکەخانەکە لە ئامادە نەبونی خۆیاندا سەپاندوە.

دەشڵێن، گرێبەستەکە بە بڕی ٧١ ملیۆن و ٧٩٨ هەزار دۆلار بووە، پڕۆژەکە وەک تەندەرێکی گشتی ڕانەگەیەندراوە، بەڵکوو بە مەبەستی ئەوەی شوێنێک بۆ زۆرترین ژمارەی ڕکابەرەکان تەرخان بکرێت بە پێشێلکردنی ڕوونی رێنماییەکان.

ئاماژە بەوە شکراوە، جگە لە سزای ١٠ ساڵ زیندانی لە بەرنبەردا هەریەکە لە سەرۆکی پێشووی دەستەی بەرێوەبردنی فرۆکەخانەی نەجەف و سێ ئەندامی دەستەی کارگێری بە بڕى ١٠ ملیۆن دینار سزادران.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار