سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن دەسپێدەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەیی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ یەک شەممە بە بەشداری زیاتر لە ١٢ ملیۆن خوێندکار ساڵی نوێی خوێندن دەستێدەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن لە ئەمساڵدا زۆر باشترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و کتێبی نوێ چاپکراوە، چەند ئامێرێکیش بۆ خوێندنگەکان دابینکراون.

هەروەها جەختیشی کردەوە، کە ھەوڵی بەردەوام ھەیە بۆ کردنەوەی خوێندنگەی نوێ لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا و بەپێی ئەو بەرنامەیەی حکومەت دایناوە ھەزار خوێندنگە لە عیراق دروستدەکرێت.

سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن بە بەشداری زیاتر لە ١٢ ملیۆن خوێندکار دەستپێدەکات و خوێندکارانی قۆناغی یەکی بنەڕەتی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار خوێندکار دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار