دەوڵەتی تورک نووسینە کوردییەکانی سەر شەقانەکانی باکووری کوردستانی سڕییەوە

12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە چوارچێوەی هەوڵە قڕکەرییەکانی فەرهەنگی کوردییدا، درەنگانی دوێنێ شەو، دەوڵەتی تورک هەموو ئەو دەستەواژانەی بە کوردی لەسەر شەقامەکانی باکووری کوردستان نووسرابوون سڕییەوە و تەنها نووسراوە تورکییەکانی هێشتووەتەوە.
دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٣١ـی ئاداری ئەمساڵ و بەدەستهێنانی زۆرترین شارەوانیی لە لایەن دەم پارتییەوە لە باکووری کوردستان، شارەوانییەکان هەموو هۆشدارییەکانی سەر شەقامەکانیان کرد بە زمانی کوردی بە نموونەی “پیادەڕۆ و هێدی” نووسییەوە، درەنگانی دوێنێ شەویش هاوشێوەی هەموو هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ تواندنەوەی گەلی کورد، تێکڕای ئەو دەستەواژانەی لە وان، ئامەد، مێرین و ئێلح سڕییەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە هەواڵییەکانی باکووری کوردستان، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک ئەو نووسینانە سڕاونەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، چەند جارێکە زمانی کوردی و نووسینی کوردی لەسەر شەقام و تابلۆکاندا، لەلایەن ڕەگەز پەرستانی تورکیاوە ڕەش دەکرێتەوە.
