بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت و قوربانی هەیە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکەیانەوە لە دەریای ئیجە، سێ کۆچبەر خنکان و لانیکەم ٢٥ کۆچبەریش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

ڕۆژنامەنوس، توانا عومەر کە ئاگاداری پرسی کۆچبەرانە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لە کەناری دورگەی سامۆسی یۆنان بەلەمێکی کۆچبەران نوقوم بوو و تەرمی سێ کۆچبەر دۆزراونەتەوە و لانیکەم ٢٥ کۆچبەریش بێسەروشوێنن.

باس لەوەش کرد، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاندوە، تائێستا پێنج کۆچبەرێکیان رزگار کردووە.

وتیشی، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن لەلایەن چوار کەشتی پاسەوانی کەناراوەکان و هەلیکۆپتەرێکەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە، بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە ماوەی ساڵانی نێوان ٢٠١٥ تا شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ٥٩١ کەس لە ڕێگەی گەیشتن بۆ ئەورووپا بوونەتە قوربانی، لەوانە ٣٤٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ٢٤٨ـیشیان بێسەروشوێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار