وەسیم کەیلان، لە چەند هەفتەی داهاتوودا یاسای"پاراستن لە زیانەکانی تووتن" لە عێراق پەسەند دەکرێت
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای دووجار خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسایی قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەنگی لەسەر بدرێت.
لەم بارەیەوە، وەسیم کەیلان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆگرامی کۆنتڕۆڵکردنی تووتن لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق لەبارەی پەسەند کردنی یاسایەک کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ بە ڕوژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا یاسای"پاراستن لە زیانەکانی تووتن" لە عێراق پەسەند دەکرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، یاساکە باج دەخاتە سەر بەرهەمەکانی تووتن بۆ بەرزکردنەوەی نرخیان و ئەمەش خواست لەسەر کڕینیان کەم دەکاتەوە و بەهۆی گرانی نرخیانەوە.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆگرامی کۆنتڕۆڵکردنی تووتن لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەمە پڕۆژەیەکی نوێیە کە دەسەلاتی زیاتر دەبەخشێت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوە و هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە.