بە فشاری مامۆستایانی وانەبێژ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ناچارکرا بە گرێبەست کردنیان

11 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوابەدوای هەوڵەکانی مامۆستایانی وانەبێژ و بایکۆت کردنی هۆڵەکانی خوێندن و داواکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان، لە بەگرێبەست کردنیی مامۆستایان و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، لە کۆتایدا بە فشارەکانی مامۆستایانی وانەبێژ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانیان ناچار کرد بە کرێبەستکردنی ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە نوسراوێکی فەرمی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە واژۆی کردووە و ئەمڕۆ دەرچووە، بڕیاردراوە بە گرێبەستکردنی ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.

بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە ژمارە ٢٦٦٠٧ رێکەوت ٢٦-٩-٢٠٢٤ کە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە و بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو.

هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ، کە کراون بە گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە ٣٧ هەزار و ٩٣٣ کەسن و لە ١.٩.٢٠٢٤ـەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

هەروەها ئەوەش هاتووە پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگاکان و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کاری پێویست ئەنجامبدەن.

هاوڵاتی، بۆ ئەو مەبەستە، مامۆستا محەمەد نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی دواند و وتی، پێویستی وەزارەتی پەروەردە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ناوەندەکانی خوێندن، هەروەها فشارەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بە درێژایی ٥ مانگی بایکۆتی سەرشەقامەکان هۆکارێکی سەرەکی بووە، کە وای کرد حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانی ناچار کرد بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ.

هەروەها نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، ئەوەشی خستەڕوو، بە گرێبەست کردنی مامۆستایانی وانەبێژ، چیتر هیچ بەڕێوەبەری پەروەردەیەک ناتوانێت مامۆستایەکی وانەبێژ لابەرێت و مامۆستایەکی دامەزراو بکات بە جێگەرەوەی، ئەمەش گرنگە وەک دڵنیاییەک وایە لە سوودی مامۆستایانی وانەبێژ.

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار